ئەگەر هەست دەکەیت یەکێک فەیسبووکەکەتی بە بێ پرسی خۆت بەکارهێناوە، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک تایبەتمەندییەکی هەیە کە رێگەتدەدات بزانیت کە چ ئامێرێک و لە چ کاتێکدا هەژمارەکەتی بەکارهێناوە.

نەک تەنها کاتی بەکارهێنانەکە، بەڵکو دەتوانیت لەڕێی ئەم تایبەتمەندییەوە جۆری ئامێرەکە و شوێنەکەشی بزانیت، ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوە:
لە کۆمپیوتەردا
سەرەتا دەڕۆیتە سەر "Settings"، دواتر "Security and Login"، لەگەڵ کردنەوەی ئەم پەنجەرەیەدا بەشێک دەبینیت کە نووسراوە، " Where You're Logged In" لێرەوە دەتوانیت تەواوی ئەو ئامێرانە ببینیت کە هەژمارەکەتی تێدا کراوەتەوە یاخود لە پێشتردا بەکاریانهێناوە.

لە مۆبایلدا
دەتوانیت بڕۆیتە سەر "Settings and Privacy" دواتر "Settings"، پاش ئەم دوو هەنگاوە دەڕۆیتە سەر "Security and Login"، لێرەشدا هەمان بەش دەبینیت کە تیایدا نووسراوە "Where you’re Logged in".

ئەگەر هەستت کرد ئامێرێکی نەناسراوی تێدایە و بە دڵنیاییەوە کەسێکی دیکە هەژمارەکەت بەکاردەهێنێت، ئەوا دەتوانیت کلیک لە "Log out of all sessions" بکەیت و دەستبەجێ پاسۆردەکەت بگۆڕیت.
ب.ع