بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی هەواڵی، کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە ئایفۆنی ٢٠٢٠ بەبێ بارگاویکەرەوە (شاحنە) و ئێرپۆد بفرۆشێت.
بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی هەواڵی، کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە ئایفۆنی ٢٠٢٠ بەبێ بارگاویکەرەوە (شاحنە) و ئێرپۆد بفرۆشێت.
ماڵپەڕی 9to5macی تایبەتمەند بە هەواڵی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردوە، کۆمپانیاکە بەنیازە لەگەڵ پاکەتی ئایفۆنە نوێیەکەی ئەمساڵیدا بارگاویکەرەوە و ئێرپۆد نەفرۆشێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی نرخەکەی هاوشێوەی ئایفۆن ١١ بێت.
شایەنی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا کرد پاشەڕۆ تەکنەلۆجیەکانیان کەم بکەنەوە و هەموویان هەمان جۆر بارگاویکەرەوە بەکاربهێنن، بە نەناردنی بارگاویکەرەوە لەگەڵ ئایفۆنەکاندا ئەپڵ بەکارهێنەرەکانی سەرپشک دەکات کە "USB Type C" بۆ مۆبایلەکانیان بکڕن، ئەگەر لە ماڵەوە نەیانبێت.
جگە لەوەش، ئایفۆنەکە لە پاکەتێکی بچوکتردا هەڵدەگیرێت، بۆ ئەوەی لەکاتی بارکردندا کەمترین جێگا بگرێت.