ماڵپەڕی زێد نێت بڵاویکردەوە، ئەپلیکەیشنی ئای ڤێریفای لەسەر نوێترین ڤێرژنی سیستمی ئای ئۆ ئێس توانای ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەری هەیە لە هەر هەوڵێکی هاککردن.
ماڵپەڕی زێد نێت بڵاویکردەوە، ئەپلیکەیشنی ئای ڤێریفای لەسەر نوێترین ڤێرژنی سیستمی ئای ئۆ ئێس توانای ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەری هەیە لە هەر هەوڵێکی هاککردن.
بەپێی راپۆرتێکی تەکنەلۆجی ماڵپەڕی زێدنێت، ئەپڵیکەیشنی ئای ڤێریفای "iverify" کە لەسەر دوایین ڤێرژنی سیستمی ئای ئۆ ئێس کاردەکات، دەبێتە هۆی ئاشکراکردنی هەر هەوڵێکی هاککردن.
هاوکات، ئەپلیکەیشنەکە کۆمەڵێک ئامۆژگاری و رێگا بۆ پاراستنی تایبەتمەندییە کەسییەکان پێشکەشی بەکارهێنەر دەکات و ئایفۆنەکەی ئاگاداردەکاتەوە لە مەترسی هاککردن.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەم ئەپلیکەیشنە کۆمەڵێک زانیاری لەسەر پتەوکردنی هەژمارەکانی ئەپڵ، فەیسبوک، ئینستاگرام و تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشکەشدەکات، هاوکات لەگەڵ گۆڕانی پلە و جۆری هەڕەشەکان ئەپدەیت دەبێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم ئەپڵیکەیشنە بێبەرامبەر نییە و نرخەکەی سێ دۆلارە، تەنها لەسەر ئەو ئامێرانەش کاردەکات کە سیستمەکەیان ئای ئۆ ئێسە.
