سەردێڕ:

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2020-06-04

8656 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر یەکێکیت لەوانەی ماوەیەکی زۆرە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بەکاردەهێنن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ماوەی ڕابردوودا چەند شتێکت تێدا بڵاوکردووەتەوە کە ڕەنگدانەوەی کەسێتیی ئێستات نییە، دەکرێت هاوڕێکانیشت بە گەرمکردنەوەیان بێزارت بکەن.

فەیسبووک لە نوێترین تایبەتمەندیدا دەیەوێت یارمەتیت بدات و لەو کێشەیە ڕزگارت بکات، چونکە یەک یەک سڕینەوە یان شاردنەوەی ئەو هەموو بڵاوکراوەیە ئەرکێکی قورس دەبێت.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "recode"، لە چەند هەفتەیەکی داهاتوودا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە تایبەتمەندییەکی نوێ بەناوی "Manage Activity"ـەوە بەردەست دەکات، کە لەڕێیەوە دەتوانیت فەیسبووکەکەت وا لێبکەیت زیاتر وەک بیرکردنەوەکانی ئێستات بێت، ئەویش لەڕێی سڕینەوە یان شاردنەوەی بەکۆمەڵی بڵاوکراوەکانتەوە.

لەمەودوا دەتوانیت بەپێی ئەو فلتەرانەی کە بەردەست دەبن کۆمەڵێکی زۆر پۆست هەڵبژێریت و پێکەوە بیانسڕیتەوە، بۆ نموونە فلتەری کات، مەودایەک هەڵبژێریت و سەرتا بۆ کۆتایی ئەو بەروارانەی دیاریت کردووە هەمووی پێکەوە دەسڕێتەوە، یان کەسانێک دەستنیشان بکەیت، هەر وێنەیەک ئەو کەسانەی تێدا بێت دەیانسڕێتەوە.

ب.ع