دەکەوێتە دەرەوەى بەرگە هەواوە، گرانبەهاترین بونیاتنراوی مرۆڤە کە تا ئێستا دروستکرابێت، بە ئاڵۆزترین پرۆژەی زانستی و تەكنەلۆژیش دادەنرێت لە مێژووی دۆزینەوەكاندا.
دەکەوێتە دەرەوەى بەرگە هەواوە، گرانبەهاترین بونیاتنراوی مرۆڤە کە تا ئێستا دروستکرابێت، بە ئاڵۆزترین پرۆژەی زانستی و تەكنەلۆژیش دادەنرێت لە مێژووی دۆزینەوەكاندا.
لە هەناوى جەنگى سارد و لە ساڵى ١٩٩٨ بە سەرکردایەتى ئەمریکا و ڕوسیا و بە پشتیوانى دارایی کەنەدا و ژاپۆن و ١٠ وڵاتى ئەوروپى دروستکرا و تێچووەکەى بە زیاتر لە ١٥٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
وێستگەى ئاسمانیى نێودەوڵەتى نزیکەى ٤٠٠ کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە و بەخێرایی ٢٨ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و هەر ٩٠ خولەک جارێک بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە، کێشی هێندەى ٣٢٠ ئۆتۆمبێل قورسە، قەبارەکەشی هێندەى یاریگایەکی تۆپی پێ دەبێت.
هەموو ڕۆژێک لە وێستگەکەدا ١٦ جار خۆرئاوا دەبێ و هەڵدێت، کاتێک خۆر لە لەندەن ئاوا دەبێت بە شێوەیەکى خۆکارانە پەنجەرەکانى وێستگەکە دادەخرێن بۆ ئەوەى کەشتیوانەکان هەست بە شەو بکەن و بخەون، چونکە ڕۆژانە ١٠ کاتژمێر کاردەکەن.
وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بە تاقیگەیەكی گەورە دادەنرێت لە بۆشایی ئاسماندا کە لە لایەن تیمێكی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەبرێت .
یەكەم بەشی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە ٢٠ تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٩٨ بە هاریكارییەكی نێودەوڵەتی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە، وێستگەکە لە هەشت بەشی لولەكی گەورە پێكدێت، پێیان دەوترێت كەشتی ئاسمانی جیابووەوە و هەر یەکەیان بە جیا لە زەوییەوە ڕوانەى بۆشایی ئاسمان کراون و دواتر کەشتیوانە ئاسمانییەکان هەموو بەشەکانیان لە بۆشایی ئاسماندا پێکەوە بەستووەتەوە.
وێستگەکە هەشت شانەى گەورەی خۆر لەخۆ دەگرێت کە زیاتر لە ١٠٠ کیلۆوات کارەبا بۆ تەواوى وێستگەکە دابین دەکات، بەمەش لە شەواندا دەبێتە دووەمین تەنى دروەشاوە لە ئاسماندا لە دواى مانگ.
بونیاتنانى یەکەم بەشی ئەم وێستگەیە ١٣ ساڵى خایاندووە و تەواوکردنى بونیاتنانى تەواوی وێستگەکەش لە بۆشایی ئاسماندا زیاتر لە ٨٠ گەشتی ئاسمانى پێویست بووە، زۆربەى کەشتیوانە ئاسمانییەکان لە ڕێگەى مەکۆکی بۆشایی ئاسمانی یان لە ڕێگەى موشکە ڕوسییەکانەوە لە جۆری سیوز و برۆتۆن و لەگەڵ موشەکە ئەوروپی و یابانییەکان ڕەوانە کراون.
دوو وێستگەى تایبەت لە زەویدا کۆنترۆڵی وێستگە ئاسمانییەکە دەکەن، یەکەمیان لە هیوستنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و دووەمیشیان لە مۆسکۆی پایتەختى روسیایە.
وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی وەکو ڕوانینگە و تاقیگەیەک، بەو ئامێرانەی کە تیایدان هەڵدەستێ بەدیاریکردنی نیشانە وردەکان لەسەر ڕووی زەوی و بەرگەهەوای زەویدا، هاوکات چاودێری خۆر و ڕووداوە گەردوونییەکانی دیکەش دەکات بەبێ ئەوەی کاریگەرییەکانى بەرگەهەوای زەوی گرفتى بۆ دروست بکات.
لە وێستگەکەدا لایەنی کەم چوار تاقیگە هەن کە کۆمەڵێک ئامێری پێشکەوتوو لەخۆ دەگرن بۆ توێژینەوەی فراوان لە بوارە جیاوازەکاندا وەکو مادەکان و شلەمەنییەکان و زانستی ژیان و سوتان و تەکنیکە نوێیەکان، هاوکات شوێنى خەوتن و وەرزشکردن و نانخواردنیش لە خۆدەگرێت.
رەنگە لە داهاتوودا ئەم وێستگەیە ببێتە هۆى بەدیهاتنى خەونى گەورەى مرۆڤایەتى بۆ نیشتنەوە لەسەر هەسارەى مەریخ.