کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی بەرهەمهێناوە کە سەربازان و هێزە تایبەتەکان لەکاتی ئۆپراسیۆنەکانیاندا دەتوانن بەکاری بهێنن.
کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی بەرهەمهێناوە کە سەربازان و هێزە تایبەتەکان لەکاتی ئۆپراسیۆنەکانیاندا دەتوانن بەکاری بهێنن.
کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند، مۆبایلیکی سەربازیی لەژێر ناوی S20 بەرهەمهێناوە کە دژەئاو و خۆڵ و شکانە و تەنیا لە بواری سەربازی و ئۆپراسیۆندا بەکاردێت.
کۆمپانیاکە دەشڵێت، مۆبایلەکە لە چوارچێوەیەکی پلاستیکی پێشکەوتوودایە و کامێرا و دەنگی تایبەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تێدایە و هاوکات، بە چەند ئەپڵیکەشنێکی تایبەتی، نەخشەی شوێنی شەڕەکان بۆ تیمی سەربازەکان رووندەکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شاشەی مۆبایلەکە ٦.٢ ئینجە و پرۆسێسەرەکەی بریتییە لە سناپدراگۆن ٨٦٥. هاوکات، رامەکەی ١٢ گێگابایتە و یادگەی ناوخۆییشی ١٢٨ گێگابایتە.
سامسوۆنگ باسی لەوەشکردووە، مۆبایلەکە توانای کوژاندنەوەی سەرجەم ئەو فریکوێنسیانەی هەیە کە لە دەوروبەریدا هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن و بە تەواوی لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازیدا دێتەوە.

