کۆمپانیای فەیسبووک لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی بیتمۆجییە لە جیهاندا و لە کۆتا هەواڵیشدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای زیاد کردووە.
کۆمپانیای فەیسبووک لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی بیتمۆجییە لە جیهاندا و لە کۆتا هەواڵیشدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای زیاد کردووە.
بیتمۆجی، کە لە هەندێ جێگەشدا ئاڤاتاری پێدەوترێت، وێنەیەکی ئەنیمەیشنە کە بەدڵی بەکارهێنەرەکە دەسکاری دەکرێت و دەتوانێت شێوەی خۆی پێبدات، پێشتر لە چەند تۆڕێکی دیکەی کۆمەڵایەتییدا بەردەست بوون و بەهۆی سەرکەوتنی بیرۆکەکەوە فەیسبووک دەیەوێت بۆ تۆڕەکەی خۆی زیاد بکات.
فیدجی سیمۆ، سەرۆکی ئەپی فەیسبووک لە کۆمپانیای فەیسبووک، لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی دەڵێت، "زۆرێک لە بەریەک کەوتنەکانمان لەم ڕۆژگارەدا ئۆنڵاینە، هەر بۆیەشە زۆر لە جاران گرنگترە کە بتوانیت وەک کەسایەتیی خۆت، خۆت دەربڕیت."
هەرکاتێک بیتمۆجیەکە بۆ وڵاتەکەت بەردەستکرا، دەتوانیت لە مێسنجەرەوە ئاڤاتاری خۆت دروستبکەیت و لە کۆمێنت و نامە و چەند شوێنێکی دیکەدا بەکاریبهێنیت.

/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19967018/avatars.jpg)
ب.ع