کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بەناوی "Discover" دروستکردووە و لە رێگەیەوە، بەبێ هەبوونی پاکێجی ئینتەرنێتیش، دەتوانرێت داخڵی زانیارییەکان ببیت.
کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بەناوی "Discover" دروستکردووە و لە رێگەیەوە، بەبێ هەبوونی پاکێجی ئینتەرنێتیش، دەتوانرێت داخڵی زانیارییەکان ببیت.
ماڵپەڕی حوڕە بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاندووە، ئەو ئەپڵیکەیشنەی لەپێناو ئەو کەسانەدا درووستکردووە کە ناتوانن پاکێجی ئینتەرنێت بکڕن و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە زانیارییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەپڵیکەیشنە نوێکەدا، بەکارهێنەر دەتوانێت سەردانی هەموو ماڵپەڕێک بکات و نوسینەکانیان بخوێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت تەماشای وێنە و ڤیدیۆ بکات و گوێ لە دەنگ بگرێت."
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی تێک کرانچ بڵاویکردەوە، چاوەڕێدەکرێت ئەپڵیکەیشنە نوێکەی فەیسبووک ئەوەندە مێگابایت بۆ بەکارهێنەر دابینبکات کە گەڕانی ئاسایی پێ ئەنجامبدات.
ئەوەش هاتووە، ئەپڵیکەیشنەکە تەنیا بۆ سیستمی ئەندرۆیدە و لە ئێستادا، لە هەندێک وڵاتدا بەردەستە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەپڵیکەیشنەکە لە هەندێک وڵاتدا تاوەکو ١٠ مێگابایت و لە هەندێک وڵاتی دیکەشدا تاوەکو ٢٠ مێگابایت ئینتەرنێت بە بەکارهێنەر دەبەخشێت.