کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، دەستەی دەزگا و تەلەفزیۆنی ئێران لە ساڵی ٢٠١١وە چەندان هەژماری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بە نهێنی نامەی پشتگیری لە ئێران بڵاوبکاتەوە، کە تیایدا دەنگدەرانی لە وڵاتاندا کردووەتە ئامانج لەوانەش بەریتانیا و ئەمریکا.

لە راپۆرتێکی مانگانەدا لەبارەی ئەو هەژمارانەی کە بەهۆی ناوەکانیانەوە لەکاردەخرێن، کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا هەشت تۆڕیان سڕیوەتەوە، کە یەکێک لەوانە سەر بە دەستەی دەزگا و تەلەفزیۆنی ئێران بوو.
لەو بارەیەوە ناسانیال گلیچەر، بەڕێوەبەری سیاسی ئاسایشی ئینتەرنێتی فەیسبووک باسی لەوەکردووە، ئەو دەزگایەی ئێران تۆڕی سەرەکی خۆی هەبووە، بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەشەی ناراست و هەڵە، لە ئێستاشدا ئەو کارەیان ئاشکرابووە، دەشڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا زووە کە دیاریبکەین بەرپرسیارێتییان لەم کارانە بە شێوەیەکی راستوخۆ بووە.
گلیتشەر ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو تۆڕە زیاتر لە ٥٠٠ هەژماری بەکارهێناوە لە فەیسبووک، لەگەڵ هەژماری تایبەتی بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە لە ئینستاگرام، ئەوەش بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو نامانەی کە تیشک دەخەنە سەر ململانێ ناوخۆییەکان و رەخنەگرتن لە رێکارەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە شێوەیەکی گشتی، ئەم چیرۆکانە لە بەرژەوەندی هێڵی زانستی رامیاری ئێراندایە (جیۆسیاسی)".
لەو بارەیەوە توێژەران لە دامەزراوەی گرافیکا تایبەت بە شیکردنەوەی ناوەڕۆکی پێگەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو پێگانەی کە سەر بە دەزگا و تەلەفزیۆنی ئێران بوون، زۆرینەی چالاکییەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ و ئامانجەکەیان هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی حزبی کۆمارییەکانی ئەمریکا بووە.