دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر کۆتا نووسیندا کە ئایفۆنەکانی تێکدەدا، دیسان نووسینێکی نوێ کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی ئایفۆن.
دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر کۆتا نووسیندا کە ئایفۆنەکانی تێکدەدا، دیسان نووسینێکی نوێ کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی ئایفۆن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "The Verge"دا هاتووە، نووسینەکە لە چەند کاراکتەرێکی زمانی سیندهی پێکهاتووە کە دەبێتە هۆی وەستانی iOS و لە کۆتاییدا ئایفۆنەکە بەتەواوی لەکارکردن دەوەستێت.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تەنانەت وەشانی ١٣.٤.١ی iOSش تووشی کێشەکە دەبێت، بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکەش دەتوانیت مۆبایلەکەت بکوژێنیتەوە و بیکەیتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کێشەکە لە وەشانی ١٣.٤.٥دا چارەسەرکراوە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە ئەپڵ ئاگاداری بابەتەکەیە و رێگای چارەسەری گرتووەتەبەر.
نزیکەی دوو ساڵ بەر لە ئێستا نووسینێکی دیکە کە بە زمانی تێلوگوی هیندی نووسرابوو، دەبووە هۆی تێکدانی چەندین ئایفۆن لە سەرتاسەری جیهاندا، نووسینەکە کێشەی بۆ iOSی ١١ دروستدەکرد و تەنانەت رێگریدەکرد لە گەشتن بە نامە و بەرنامەکان.
ب.ع