ئینستاگرام کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە خاوەنداری دەکرێت خزمەتگوزاری نامەی راستەوخۆی لە کۆمپیوتەریشدا بەردەستکرد.
ئینستاگرام کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە خاوەنداری دەکرێت خزمەتگوزاری نامەی راستەوخۆی لە کۆمپیوتەریشدا بەردەستکرد.
لە رابردوودا بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لە کۆمپیوتەرەوە بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانی بەرنامەکەیان بەکاردەهێنا، بەڵام بۆ نامە راستەوخۆکان پێویست بوو بگەڕێنەوە بۆ مۆبایلەکانیان، لە تویتێکی فەرمیدا ئینستاگرام نووسیوویەتی، "ئێستا لە دێسکتۆپەوە نامەت پێدەگات و دەتوانیت نامەش بنێریت، گرنگ نییە لە هەر شوێنێکی جیهان بیت."
بەپێی ماڵپەڕی "The Verge" ئینستاگرام لە کانوونی دووەمەوە سەرقاڵی تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەکەیە لەسەر چەند بەکارهێنەرێکی کەم، هەرچەندە لەوانەیە بۆ هەندێک کەس زۆر گرنگ نەبێت، بەڵام بۆ کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئینستاگرام و ئەوانەی ژمارەیەکی زۆر فۆڵۆوەریان هەیە لەوانەیە باشترین کارێک بێت لە ئێستادا کۆمپانیاکە بتوانێت پێشکەشیان بکات، چونکە دەبێتە ئاسانکارییەکی گرنگ و دەتوانن سەدان نامە بە خێرایی وەڵامبدەنەوە.
بۆ بینینی نامە راستەوخۆکان لە کۆمپیوتەردا، لە ماڵپەڕی ئینستاگرامدا و لە سووچی سەرەوە لای راستدا بۆ ئایکۆنی نامەی راستەوخۆ بگەڕێ، یاخود کلیک لێرە بکە.

ب.ع