سەردێڕ:

مۆبایلی سامسۆنگ وێنەکان بێ ئاگاداری خاوەنەکەی "بۆ کەسانی دیکە دەنێرێت"

فۆتۆ: 
2018-07-05

5125 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان مۆبایلی سامسۆنگ بەهۆی هەڵەیەکەوە وێنە دەنێرێت بۆ کەسانی دیکە بە بێ ئاگاداری خاوەنەکەی.


بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان مۆبایلی سامسۆنگ بەهۆی هەڵەیەکەوە وێنە دەنێرێت بۆ کەسانی دیکە بە بێ ئاگاداری خاوەنەکەی.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی " news.sky" مۆبایلی سامسۆنگ بێ ئاگاداری خاوەنەکەی وێنەکانی دەنێرێت بۆ کەسانی دیکە.

لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ سەرقاڵی پشکنینە بۆ ئەو کێشەیە کە پێدەچێت لە نوێترین ئەپدەیتدا ڕوویدابێت بۆ جۆری  S9 و Note 8، تەنانەت کێشەکە بە جۆرێکە کە نیشانی بەکارهێنەری سامسۆنگی نادات کە ئەو وێنەی ناردووە، تەنیا کاتێک هەستی پێدەکەن کە وەڵامیان لەلایەن ئەو کەسەوە پێدەگات کە وێنەکەی بۆچووە.

یەکێک لە بەکارهێنەرانی سامسۆنگ ئەوەی ڕوونکردەوە کە هەموو وێنەکانی گەلەرییەکەی بە بێ ئاگاداری خۆی ڕۆشتووە بۆ خۆشەویستەکەی لە ڕێگەی مەسجەوە.

ئەم بارودۆخە نیگەرانی بەکارهێنەرانی سامسۆنگی لێکەوتەوە و ئەوەیان ڕوونکردەوە کە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەو مافەی نییە بچێتە ناو وێنەکانیانەوە و بینێرێت بۆ کەسانی دیکە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە دەڵێت "ئێمە ڕێزی هەموو ئەو ناڕەزاییانە دەگرین و تیمەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و داواش دەکەین هەر بەکارهێنەرێک ئەو کێشەیەی هەیە پەیوەندیمان پێوە بکات".

ک.ئ