کۆمپانیای فەیسبوک تایبەتمەندییەک بۆ بەشی ئاگادارکردنەوە زیاد دەکات تا بەکارهێنەران کاتێکی کەمتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بەسەربەرن.
کۆمپانیای فەیسبوک تایبەتمەندییەک بۆ بەشی ئاگادارکردنەوە زیاد دەکات تا بەکارهێنەران کاتێکی کەمتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بەسەربەرن.
بە گوێرەی ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی، تایبەتمەندییە نوێیەکە ناوی باری بێدەنگ ((Quiet Modeیە کە ئاگادارکردنەوەی (notifications) ی هەژمارەکانی فەیسبوک کەمدەکاتەوە تا بەکارهێنەر کاتێکی کەمتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بەسەربەرێت و پێوەی ئالوودە نەبێت.
تایبەتمەندیە نوێیەکە بە جۆرێکە، ئەو ئاگادارکردنەوانەی کە زۆرترین جار بەکارهێنەر پشتگوێیان دەخات و نایانکاتەوە، بێدەنگ دەکرێن و هەرکاتێک بەکارهێنەر هەژمارەکەی خۆی لە فەیسبوک کردەوە، ئەو ئاگادارکردنەوانەی پێدەگات.
بەکارهێنەری فەیسبوک دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە کاتێکی دیاریکراو تەرخانبکات بۆ ئەوەی نامەی ئاگادارکردنەوەی پێبگات، ئەمەش دەکرێت تا مانگێک بەو جۆرە بەردەوامبێت.
هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو ئاگادارکردنەوانە دیاریبکات کە خوازیارە پێی بگات.
ئەم تایبەتمەندیە لە ئێستادا لەلایەن کۆمپانیای فەیسبوکەوە گەشەیپێدەدرێت و هەر کاتێک ئامادەبوو بۆ بەکارهێنان کارادەکرێت.
زیادکردنی ئەم تایبەتمەندیە نوێیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆمپانیای فەیسبوکدایە بۆ ڕێگریکردن لە ئالوودەبوون بە تۆرە کۆمەڵایەتییەکەوە، ساڵی ٢٠١٨یش فەیسبوک تایبەتمەندییەکی بەناوی "کاتی تۆ لە فەیسبوک" زیادکرد کە بۆ بەکارهێنەری دیاریدەکرد لە ماوەی هەفتەیەکدا چەند جار ئەپی فەیسبوکی کردووەتەوە.
س.س