کۆمپانیای فەیسبووک بەرنامەی مێسنجەری تایبەت بە کۆمپیوتەر دروستکرد کە لەسەر هەردوو سیستەمی وێندۆز و MacOs یش کاردەکات، ئەمەش بۆ ئاسانکردنی کاروباری خەڵکی کاتێک لەماڵەوە دەمێننەوە.
کۆمپانیای فەیسبووک بەرنامەی مێسنجەری تایبەت بە کۆمپیوتەر دروستکرد کە لەسەر هەردوو سیستەمی وێندۆز و MacOs یش کاردەکات، ئەمەش بۆ ئاسانکردنی کاروباری خەڵکی کاتێک لەماڵەوە دەمێننەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات، هۆکاری بەردەستکردنی بەرنامەکە لەم کاتەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یارمەتیی خەڵکی بدەن تاکو بەردەوامبن لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانیان لە کۆمپیوتەرەوە و ئاگاداری هاوڕێ و خێزانەکانیشیان بن.
لە گرنترین تایبەتمەندییەکانی مێسنجەرە نوێیەکە ئەوەیە کە دەتوانیت پەیوەندیی ڤیدیۆیی ئەنجامبدەیت و لە هەمان کاتدا کارەکانی دیکەشت لەسەر کۆمپیوتەرەکە ڕاییبکەیت، جگە لەمەش وێنەکان لەسەر شاشەیەکی گەورە دەکاتەوە بە بەراورد بە مێسنجەری مۆبایل.
ب.ع