کۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی دانانی پلانێکە بۆ زیاد کردنى کامێرایەکى تر بۆ بەرهەمەکانى و بەمەش موبایلی نوێی ئایفۆن سێ کامێرا دەبێت.
کۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی دانانی پلانێکە بۆ زیاد کردنى کامێرایەکى تر بۆ بەرهەمەکانى و بەمەش موبایلی نوێی ئایفۆن سێ کامێرا دەبێت.
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیا ئەپڵ پلانی داناوە لە ناوەڕاستى ساڵی ٢٠١٩دا جۆرێکى ئایفۆن بخاتە بازاڕەکانەوە کە لە بەشی پشتەوەى موبایلەکە سێ کامێرا هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ کامێرایەی موبایلی ئەپڵ هەر یەکێکیان بە توانای ووردی ١٢ مێگاپێکسڵ دروستدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی ئەم زانیارییەی ڕانەگەیاندووە و پشتڕاستى نەکردووەتەوە، ماڵپەڕەکە ئاماژەى بەوەکردووە، زانیارییەکان لە کۆمپانیای (لارگن پریسیشن) وەرگیراوە کە هاوێنەی کامێراکانى ئەپڵ دروستدەکات.
هـ،ڕ