لە لێکۆڵێنەوەیەکی نوێدا، زانایان پێشبینی کاتی لەناوچوونی خۆریان کردووە، بەڵام دەڵێن مرۆڤ لەو کاتەدا بوونی نەماوە، تا ئەوە بە چاوی خۆی ببینێت.
لە لێکۆڵێنەوەیەکی نوێدا، زانایان پێشبینی کاتی لەناوچوونی خۆریان کردووە، بەڵام دەڵێن مرۆڤ لەو کاتەدا بوونی نەماوە، تا ئەوە بە چاوی خۆی ببینێت.
خۆر تەمەنی نزیکەی چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن ساڵە، بەڵام زانایان بڕوایان وایە خۆر ١٠ ملیار ساڵی تر کۆتایی پێدێت.
ئەوەی زانایان زیاتر لە بارەیەوە دڵنیان ئەوەیە، مرۆڤ ئەو ڕووداوە نابینێت، لەبەرئەوەی چەند ملیار ساڵێکی تر زەوی بەکەڵکی ژیان نامێنێت، ئەگەر مرۆڤ شوێنێکی تر بۆ ژیان نەدۆزێتەوە، کۆتایی پێدێت.
زانایان دەڵێن، لەو کاتەدا ڕووناکی و گەرمی خۆر بە ڕێژەی لەسەدا ١٠ لەسەر زەوی زیاد دەکات، بەو هۆیەوە زەریاکان دەبن بە هەڵم و زەوی گەرم دەبێت.
ک.ع