بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە بەمدواییانە بڵاوکراوەتەوە، بەریتانیا نیو سەدە بەدوای دەفری فڕیودا گەڕاوە بۆئەوەی دەست بەسەر دانەیەکدا بگرێت و لە دروستکردنی چەکی دەگمەن بەکاریبهێنێـت.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە بەمدواییانە بڵاوکراوەتەوە، بەریتانیا نیو سەدە بەدوای دەفری فڕیودا گەڕاوە بۆئەوەی دەست بەسەر دانەیەکدا بگرێت و لە دروستکردنی چەکی دەگمەن بەکاریبهێنێـت.
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە کە لەژێر ناوی "دیاردەی گەردوونی نادیار"دایە و تایبەتە بە وەزارەتی بەرگری، بەریتانیا لە نێوان ساڵانی ١٩٤٧ بۆ ١٩٩٧ دوو نوسینگەی تایبەتی بە چالاکی دەفری فڕیوو تەرخانکردووە، بەڵام لە کۆتاییدا بۆیدەرکەوتووە ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی بۆ ئەو بابەتە خەرجیدەکات بابەتی گرنگتری لەدەستدەدات، بۆیە نوسینگەکانی داخستووە.
نوسینگەی یەکەم کاری کۆکردنەوەی تەواوی ئەو ڕاپۆرتانە بووە کە پەیوەندییان بە دەفری فڕیوو هەبووە، لە نوسینگەی دووەمیشدا لێکۆڵەرەوەکان بە نهێنی کاریان لەسەر دۆزینەوەی دەفری فڕیوو کردووە.
بەڵگەنامەکە دەریدەخات، هێزی ئاسمانی بەریتانیا زۆر گرنگی بەو بابەتە داوە و گرەوی لەسەر ئەوە کردووە دەفری فڕیوو بۆ پێشخستنی تەکنەلۆژیای هێرشبردن بەکاربهێنێت، بۆ بەئامانجگرتنی دوژمنەکانی لە جەنگی سارددا.
گرنگی بەریتانیاش بەم بابەتە زیاتر لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، ترسی لەوە هەبووە ڕووسیا و چین توانیبێتیان دەفری فڕیوو دەستبخەن.
ک.ع