سەردێڕ:

هۆشدارییەک بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید

فۆتۆ: 
2020-03-07

15498 جار خوێندراوەتەوە

زانایان هۆشداری دەدەنە بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید لەوەی ئەگەری هەیە لەلایەن هاککەرانەوە هاکبکرێن.


زانایان هۆشداری دەدەنە بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید لەوەی ئەگەری هەیە لەلایەن هاککەرانەوە هاکبکرێن.

زانایان باس لەوە دەکەن زیاتر لە ملیارێک کەس لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهاندا بەکارهێنەری سیستمی ئەندرۆیدن، باس لەوەشدەکەن، "بەشێکی زۆری ئامێرە زیرەکەکان، بەشێکی پرۆگرامەکانیان سکویریتییەکی باشی لەسەرنییە و دژە ڤایرۆسی ئەلیکترۆنی گونجاوی نییە، ئەوەش وادەکات هاک کردنیان ئاسان بێت.

لەو بارەیەوە لە ڕاپۆرتێکی رێکخراوی "ویچ"دا کە رێکخراوێکە گرنگی دەدات بە مافەکانی بەکارهێنەران، ئەوە هاتووە، %٤٠ی بەکارهێنەری سیستمی ئەندرۆید وەشانی کۆنی سیستمەکە بەکاردەهێنن، هەر بۆیە سیستمی پارێزراوی و سکویریتی گونجاویان لەسەر سیستمەکە پێناگات.

سیستمی ئەندرۆید یەکێکە لە سیستمە زۆر باوەکانی جیهان، هەر بۆیە رێخراوی ویچ هۆشداری دەدات لەوەی ئەو ژمارە زۆرەی بەکارهێنەر لە بەردەم هێرشێکی ئەلیکتۆنیدان، بەوەی هاک بکرێن یان زانیارییەکانیان بدزرێت.

بەپێی دواین ئامارەکانی گوگڵ لە ساڵی ٢٠١٩دا، زیاتر لە دوو ملیار و نیو ئامێری زیرەک لە جیهاندا بەکارهێنەری سیستمی ئەندرۆیدن، هەر بۆیە ئەو کەسانەی سیستمی کۆنی ئەندرۆید بەکاردەهێنن، بەتایبەت ئەوانەی ماوەی دوو ساڵە سیستمەکەیان نوێ نەکردووەتەوە، ئەوا ناتوانن پارێضگاری لە فایلو زانیارییەکانی ناو ئامێرەکە بکەن، هەر بۆیە هەندێک کۆمپانیای وەک گوگڵ هانی بەکارهێنەران دەدات بەوەی سیتمەکە نوێ بکەنەوە و وەشانی نوێ بۆ سیستمەکە داببەزێنن.

هـ.ئـ