بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری کاونتەرپۆینت، ئایفۆن ئێکس ئاڕ یەکەم و ئایفۆن یانزە دووەم و گالاکسی ئەی پەنجا سێیەم پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٩ن.
بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری کاونتەرپۆینت، ئایفۆن ئێکس ئاڕ یەکەم و ئایفۆن یانزە دووەم و گالاکسی ئەی پەنجا سێیەم پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٩ن.
سەنتەری توێژینەوەی کاونتەرپۆینت رایگەیاند، "لەناو ئەو مۆبایلانەدا، سەرکەوتنی گەورە بۆ ئایفۆن یانزە دەگەڕێتەوە، چونکە لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا بڵاوکرایەوە و بە چەند مانگێک توانیویەتی پلەی دووەم بگرێت."
راشیگەیاند، "ئایفۆن ئێکس ئاڕ لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٨وە لە بازاڕدایە و ئەوەش واتە تەواوی ساڵی ٢٠١٩ لە بازاڕدا بووە، کەچی بە بڕێکی کەم لە پێش ئایفۆن یانزەوەیە."
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئایفۆن ئێکس ئاڕ بە رێژەی ٣%ی گشت مۆبایلە زیرەکەکانی دنیا فرۆشی هەبووە، لەکاتێکدا ئایفۆن یانزە ٢.١% بووە."
لەلایەکی دیکەوە، گالاکسی ئەی پەنجا بە پلەی سێیەم دێت کە رێژەکەی دەکاتە ١.٨%..
سەنتەری کاونتەرپۆینت بارەگاکەی دەکەوێتە هۆنگ کۆنگەوە و ساڵانە شیکارییەکانی لە بواری پڕفرۆشترین ئامێرەکانی جیهاندا بڵاودەکاتەوە.