سەردێڕ:

نوێترین زانیاریی لەسەر ئایفۆن ١٢ ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-02-19

17736 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی فۆربس بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ پەشیمانبووەتەوە لە دانانی تایبەتمەندی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G) بۆ ئایفۆن ١٢ و لە ئێستادا بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت.


ماڵپەڕی فۆربس بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ پەشیمانبووەتەوە لە دانانی تایبەتمەندی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G) بۆ ئایفۆن ١٢ و لە ئێستادا بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت.

ماڵپەڕی فۆربسی تایبەت بە بازرگانی و لەناویشیدا بازرگانی تێکنۆلۆجی بڵاویکردەوە، "کۆمپانیای ئەپڵ پێشتر رایگەیاندبوو کە دەیەوێت تایبەتمەندی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم لە ئایفۆن ١٢دا زیاد بکات، بەڵام بەپێی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو، ئەو کۆمپانیایە پەشیمانبووەتەوە و بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت."

ئەوەش هاتووە، "بیانوی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ پەشیمانبوونەوەیان ئەوەیە کە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم زۆر بەهێزە و ئەوەندە هەستیارە کە هەڵەی پرۆگرام بە هیچ شێوەیەک قبوڵناکات."

ئاماژە بەوەشکراوە، "بە بچوکترین هەڵەی پرۆگرام یاخود نەگونجانی نەوەی پێنجەم لەگەڵ پرۆگرامەکانی ئایفۆن ١٢دا، دەکرێت ببێتە هۆی لەکارخستنی ئامێرەکە."

باس لەوەشکراوە، "کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت خۆی تێکنۆلۆجییەک بۆ جێگرەی نەوەی پێنجەم لە ئایفۆن ١٢دا پەرە پێبدات کە لەگەڵ دیزاینی درووستکردنی مۆبایەلەکەدا بگونجێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت لە لەلایەن کۆمپانیای کوالکۆمەوە پەرەی پێدراوە و کۆمپانیای هواوی خاوەندارێتی دەکات.

نەوەی پێنجەم ساڵی ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار چالاک کرا و خێرایی ئینتەرنێتەکەی دەگاتە ١٠٠ گێگابایت لە چرکەیەکدا.

هـ.ب