سەردێڕ:

ڕوسیا جۆرە بۆیاخێکى داهێناوە فڕۆکە جەنگییەکانى لە ڕادار دەشارێتەوە

فۆتۆ: 
2018-06-30

9607 جار خوێندراوەتەوە

ئەندازیارانی ڕوسی لە کۆمپانیای ڕووستیخ جۆرە بۆیاخێکیان دروستکردووە کە هەر فڕۆکەیەکی پێ بۆیاخ بکرێت ڕادارە سەربازییەکان ناتوانن بیبینن.


ئەندازیارانی ڕوسی لە کۆمپانیای ڕووستیخ جۆرە بۆیاخێکیان دروستکردووە کە هەر فڕۆکەیەکی پێ بۆیاخ بکرێت ڕادارە سەربازییەکان ناتوانن بیبینن.

دەزگای ڕاگەیاندی کۆمپانیا ڕووستیخ ڕایگەیاندووە، بۆ یەکەمجارە لە جیهاندا بتوانرێت ئەو جۆرە بۆیاخە دروستبکرێت کە دەتوانێت تیشکە هاتووەکانى ڕادارەکان بمژێت و لە ناو خۆیدا ونی بکات و ئەمەش وا دەکات تیشکەکە نەگەڕێتەوە بۆ ڕادارەکە و فڕۆکەکە ئاشکرا نەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ئەو بۆیاخە تاقیکراوەتەوە و دەتوانێت ٨٠% ئەو تیشکانەى لەلایەن ڕادارەکانەوە بۆی دێت بمژێت و ونیکات.

کۆمپانیاکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا فڕۆکەى جەنگى  ڕوسی جۆری سو٥٧ بەم  تەکنەلۆژیاوە ئامادەکراوە و ڕادار ناتوانێت  ئاشکرایبکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا هەر یەک ئەمریکا و ڕووسیا لەم بوارەدا لە پێشبڕێکدان و لەبەر پێشکەوتى بوارەکانى دژە ئاسمانى دەیانەوێت تەکنەلۆژیای شاردنەوەى فڕۆکەکانیان لە چاوی ڕادار پەرەپێبدەن.

هـ،ڕ