سەردێڕ:

دوو هەژماری کۆمپانیای فەیسبووک هاککران

فۆتۆ: 
2020-02-08

2641 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ڕۆژی هەینی هەژمارەکانی گەورە سۆشیاڵ میدیای جیهانی، فەیسبووک لە تویتەر و ئینستاگرام لەلایەن گروپێکەوە هاککران.


ئێوارەی ڕۆژی هەینی هەژمارەکانی گەورە سۆشیاڵ میدیای جیهانی، فەیسبووک لە تویتەر و ئینستاگرام لەلایەن گروپێکەوە هاککران.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، هەردوو هەژماری کۆمپانیای فەیسبووک لە تویتەر و ئینستاگرام لەلایەن گروپی "OurMine"ی نێو شاری دوبەیەوە هاککران بەڵام، ماڵپەڕی سەرەکیی سۆشیاڵ میدیاکە دووربووە لەم هێرشەوە.

هاککەرەکان لە هەژمارەکاندا بڵاوکراوەیەکیان جێهێشتبوو کە تیایدا نووسرابوو، "سڵاو ئێمە (OurMine)ین، وادیارە تەنانەت فەیسبووکیش دەکرێت هاکبکرێت بەڵام هیچ نەبێت سیکیوریتیی لە تویتەر باشترە."

کۆمپانیای تویتەر ئاماژە بەوەدەکەن کە دەستبەجێ هەموو چالاکییەکی هەژمارەکەیان ڕاگرتووە، دواتریش هەردوو هەژمارەکە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە وەرگیراونەتەوە.

"OurMine" گروپێک هاککەری بەناوبانگن کە هێرشدەکەنە سەر هەژمار و ماڵپەڕی گەورە و بەناوبانگ لە جیهاندا، لە ماوەی ڕابردوودا هەژماری هەر یەک لە دامەزرێنەری تویتەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گوگڵ و ماڵپەڕی نێتفلیکسیشیان هاککردووە، بەپێی بڵاوکراوەکانی خۆیان ئەم کارە بۆ ئەوە دەکەن تاکو کێشەی سیکیوریتیی ئەو شوێنانە نیشانبدەن، لە هەموو هێرشێکیشدا نامەیەک بەجێدەهڵێن و تیایدا داوا دەکەن بۆ کاروباری سیکیوریتیی ئەلیکترۆنی پەیوەندییان پێوە بکەن.

Screenshot of hacked Facebook account

ب.ع