سەردێڕ:

ئەو هۆکارانەی وادەکەن مۆبایلەکەت خاوتر بارگاوی ببێتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-23

11778 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک جار بێ ئەوەی هۆکارەکەشی ڕوون بێت مۆبایلەکانمان کاتێکی زۆریان پێدەچێت تاکو بەتەواوی بارگاوی دەبنەوە.


هەندێک جار بێ ئەوەی هۆکارەکەشی ڕوون بێت مۆبایلەکانمان کاتێکی زۆریان پێدەچێت تاکو بەتەواوی بارگاوی دەبنەوە.

ماڵپەڕی ریدەرز دایجێستی ئەمریکی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بەو هۆکارانەی کە وا لە مۆبایل دەکەن کاتێکی زۆری پێ بچێت تاکو بە تەواوی بارگاوی ببێتەوە، لێرەدا هەندێکیان دەخەینەڕوو:

١. بەکارهێنانی کێبڵی نەگونجاو، هەندێک جار لەبەر هەرزانی و هەندێک جاری دیکە لەبەر جوانییەکەی کێبڵێک هەڵدەبژێرین کە بۆ مۆبایلەکەمان گونجاو نییە و ئەمەش زیان بە باتری مۆبایلەکە دەگەیەنێت.

٢. کێشەی بارگاویکەرەوەکە، لەوانەیە خودی بارگاویکەرەوەکەت (شاحنە) کێشەی هەبێت، هەرکات هەستت بە کێشەکرد تێیدا هەوڵبدە بیگۆڕیت بە دانەیەکی باشتر کە لەڕووی تواناوە ڕێک وەک ئەوەی کۆمپانیای سەرەتا بێت.

٣. سەرچاوەی وزەکە، بەکارهێنانی پلاکی دیوارێک خێراتر مۆبایلەکەت بارگاوی دەکاتەوە بە بەراورد بە یوئێسبی لاپتۆپ یاخود ئۆتۆمبێل.

٤. هۆکار تۆیت، لەکاتی بارگاویکردنەوەدا مۆبایلەکەت بەکارمەهێنە، شارەزایان ئاماژە بەودەکەن، باشتر وایە مۆبایلەکەت بخەیتە سەر دۆخی فڕۆکە لەکاتی بارگاویکردنەوەدا ئەگەر ویستت خێراتر پڕببێت.

Image result for how to charge your phone faster

ب.ع