بەرنامەی فەیسبووک مێسنجەر تایبەتمەندیی "Seen"ی هەیە، کە بریتییە لە ئاگادارکردنەوەی نێردەری نامە کاتێک ئەو کەسەی بەدەستی دەگات دەیخوێنێتەوە، کەسانێکی زۆر هەن کە دەیانەوێت نامەکانیان بخوێننەوە بێ ئەوەی کەسی نێردەر بەمە بزانێت.
بەرنامەی فەیسبووک مێسنجەر تایبەتمەندیی "Seen"ی هەیە، کە بریتییە لە ئاگادارکردنەوەی نێردەری نامە کاتێک ئەو کەسەی بەدەستی دەگات دەیخوێنێتەوە، کەسانێکی زۆر هەن کە دەیانەوێت نامەکانیان بخوێننەوە بێ ئەوەی کەسی نێردەر بەمە بزانێت.
هەرچەندە کە کۆمپانیای فەیسبووک بژارەدەیەکی نەخستووەتە بەردەم بەکارهێنەران تاکو تایبەتمەندیی "Seen" لەکاربخەن، بەڵام ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانیی دەرگایەکی پشتەوە نیشانی خوێنەران دەدات، تاکو لەڕێیەوە بتوانن بەبێ ئاگاداریی نێردەرەکان نامەکانیان بخوێننەوە.
بەپێی ماڵپەڕەکە، ڕێگایەکی ئاسان بریتییە لەوەی نامەکانی کە بۆت دێت لەشوێنی ئاگادارکردنەوەکانەوە (Notifications) بخوێنیتەوە، کاتێک لەسەرەوەی شاشەکەت دەردەکەون، بەم شێوەیە کەسی بەرامبەر ناتوانێت بزانێت کە نامەکانیت خوێندووەتەوە، بەڵام خاڵی لاوازی ئەم فێڵە کاتێک دەردەکەوێت کە ژمارەیەکی زۆر نامەت بەدوای یەکدا بۆ دێت، ئیتر ناتوانیت هەموویان بخوێنیتەوە، چونکە بەرنامەکە دەیانشارێتەوە.

بۆ چارەسەری ئەمەش ڕێگایەکی دیکە هەیە، هەرکات نامەیەکت پێدەگات خێرا لە شوێنی ئاگادارکردنەوەکاندا نیشان دەدرێت، ئەمەش مانای وایە کە مۆبایلەکەت نامەکان هەڵدەگرێت تەنانەت ئەگەر نامەکانیشت نەخوێندبێتەوە، کاتێک نامەیەکت بۆ دێت و ناتەوێت بەرامبەرەکەت بزانێت کە بینیوتە، مۆبایلەکەت بخەرە سەر دۆخی فڕۆکە و پاشان نامەکان بخوێنەرەوە، بەڵام بیرت نەچێت پێش چالاککردنەوەی دۆخی ئاسایی مۆبایلەکە بەرنامەی فەیسبووک مێسنجەر دابخەیتەوە.