ئەمڕۆ، بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی، پشتگیرییەکانی بۆ ویندۆز ٧ "Windows7" راگرت و چیتر نوێکردنەوە و پشتیگیری ئەمنی بۆ بەکارهێنەران بەردەست ناکات.
ئەمڕۆ، بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی، پشتگیرییەکانی بۆ ویندۆز ٧ "Windows7" راگرت و چیتر نوێکردنەوە و پشتیگیری ئەمنی بۆ بەکارهێنەران بەردەست ناکات.
ئەمڕۆ، ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەشێوەیەکی فەرمی سەرجەم پشتگیرییەکانی بۆ ویندۆز ٧ راگرت و هیچ نوێکارییەکی سیکیوریتی ڕەوانەی وەشانی ناوبراو ناکات و بەیەکجاری پشتگیری راگرت.
لە روونکردنەوەیەکدا کۆمپانیاکە دەڵێت، هەرچەندە بەکارهێنەران دەتوانن بەردەوام بن لە بەکارهێنانی ویندۆزەکە بەڵام، بە بژاردەیەکی باشی نازانن، چونکە لەمەودوا ویندۆز ٧ دەبێتە نێچیرێکی ئاسان بۆ ڤایرۆس و هاککەران و بەرنامە زیانبەخشەکان.
هاوکات، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ستات کاونتەر یەک لەسەر چواری بەکارهێنەرانی ویندۆز وەشانی ویندۆز ٧ بەکاردەهێنن، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش پێشنیازدەکات بەکارهێنەران بە زووترین کات وەشانی ویندۆزەکەیان بەرزبکەنەوە بۆ ویندۆز ١٠ تاکو لە مەترسییەکان پارێزراو بن.
راگرتنی پشتگیرییەکانی مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ٧
لە کاتێکدایە، لە کۆتایی ساڵی رابردوودا کۆمپانیاکە بە فەرمی بەکارهێنەرانی لە راگرتنی پشتگیرییەکانی بۆ ئەو ویندۆزە راگەیاند.
