کۆمپانیای سامسۆنگ بەرهەمهێنانی هارد دیسکێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی "SSD T7 Touch"، کە یەکەم هارد دیسکە لە جیهاندا سکانی پەنجەمۆر بکات.
کۆمپانیای سامسۆنگ بەرهەمهێنانی هارد دیسکێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی "SSD T7 Touch"، کە یەکەم هارد دیسکە لە جیهاندا سکانی پەنجەمۆر بکات.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگ، هارد دیسکەکە توانای هەڵگرتنی چوار پەنجەمۆری جیاوازی هەیە و لەڕێی "USB 3.2 Gen2"ـەوە داتاکانی ناوی دەگوازرێتەوە کە خێراییەکی ئێجگار زۆری هەیە لەکاتی خوێندنەوە و نووسینیشدا دەگاتە ١،٠٥٠ مێگابایت لە چرکەیەکدا.
هەر بەپێی هەمان ماڵپەڕ، بەرگی هارد دیسکەکە کە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و لەناویدا هیچ پارچەیەکی جوڵاوی نییە و توانای بەرگەگرتنێکی باشی هەیە بە شێوەیەک کە ئەگەر لە بەرزی دوو مەترەوە بکەوێتە خوارەوە هیچ زیانێک بە داتاکانی ناوی ناگات.
بڕیارە هارد دیسکەکە بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و زیوی و بە قەبارەکانی ٥٠٠ گێگابایت و ١ تێرابایت و ٢ تێرابایت بەردەست بێت.
ب.ع