سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی بیستۆک "هێدفۆن" بۆ منداڵ مەترسیدارە

فۆتۆ: 
2018-06-26

3057 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی کە لە هۆڵەندا ئانجام دراوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی لە ڕێگەی بەکارهێنانی بیستۆک "هێدفۆن" گوێ لە گۆرانی دەگرن مەترسیدارەو ئەگەری هەیە توشی لاوازی بیستن ببن.


بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی کە لە هۆڵەندا ئانجام دراوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی لە ڕێگەی بەکارهێنانی بیستۆک "هێدفۆن" گوێ لە گۆرانی دەگرن مەترسیدارەو ئەگەری هەیە توشی لاوازی بیستن ببن.

لە توێژینەوەکەدا سێ هەزار و ٣١٦ منداڵ لە نێوان تەمەنی نۆ بۆ ١١ ساڵدا بەشداریان کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پرسیار لە باوانیان کراوە کە ئایا منداڵەکانیان کێشەی بیستنیان هەیە؟ هەروەها لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر ڕادەی بەرزی گوێگرتن لە گۆرانی و ئەو کاتەی کە بە گوێگرتن لە گۆرانی بەسەریدەبات.

توێژەران لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە کە ٤٤٣ منداڵ واتە لە %١٤ی منداڵە بەشداربووەکان بەدەست کێشەکانی بیستن دەناڵێنن کە توانای بیستنی قسەیەکیان نییە کە تۆنی  دەنگەکە بەرز نەبێت.

زانایان هۆکاری لاوازی ئاستی بیستن لە منداڵ دەگەڕێننەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی منداڵان بە دەنگە دەنگ و ژاوەژاوی زۆر.

هەروەها لە ڕووی گوێگرتن لە گۆرانی بۆ ماوەیەکی زۆر و بەرزکردنەوەی دەنگی گۆرانیەکە، زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەو منداڵانەی ئامێری گوێگرتن لە گۆرانی لە هەفتەیەکدا ڕۆژێک بۆ دوو ڕۆژ بەکاری دەهێنن زیاتر تووشی کێشەکانی بیستن دەبنەوە بەبەراورد بەو منداڵانەی کە ئەوجۆرە ئامێرانە بەکارناهێنن.

کارلای لی کلێرک توێژەر لە پەیمانگای پزیشکی و زانکۆی ئیراسمۆس لە ڕۆتردام ڕایگەیاند، هەروەک لە توێژینەوەکەدا دەردەکەوێت ئەو منداڵانەی کە ئامێرەکانی گوێگرتن لە گۆرانی بەکار دەهێن یەکێکە لە هۆکارەکانی لاوازبوونی هەستى بیستن و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئاستی بیستن لە تەمەنی منداڵی.

هەروەها وتیشی "لاوازی ئاستی بیستن چارەسەری نییە و منداڵەکە بەدرێژای تەمەنی بەدەستیەوە دەناڵێنێت".