بەهۆی ئەپدەیتێکی (نوێکردنەوە) وەتسئەپەوە، لە ڕۆژی یەکی مانگی کانوونی دووەمەوە بەرنامەکە لەنێو ملیۆنان مۆبایلدا لەکاردەکەوێت.
بەهۆی ئەپدەیتێکی (نوێکردنەوە) وەتسئەپەوە، لە ڕۆژی یەکی مانگی کانوونی دووەمەوە بەرنامەکە لەنێو ملیۆنان مۆبایلدا لەکاردەکەوێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیندیپێندنت، لە سەری ساڵەوە وەتسئەپ لە هیچ کام لە مۆبایلەکانی ویندۆزدا کارناکات، نەک تەنیا ئەمانە بەڵکو لەو مۆبایلانەشدا کێشەی گەورەی بۆ دروستدەبێت کە سیستەمەکەیان کۆنە و تازەنەکراونەتەوە.
لە زنجیرە بڵاوکراوەیەکدا لە ماڵپەڕی خۆی وەتسئەپ ڕایگەیاندووە، لەکارخستنی بەرنامەکە لەو مۆبایلانەدا بە سوودی بەکارهێنەران خۆیانە، تاکو لە مەترسیی هاککردن پارێزراو بن، چونکە چیدی کۆمپانیاکە پاڵپشتی سیستەمە کۆنەکان ناکات و بە ئاسانی بەرنامەکە دەکرێت ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنیی ببێتەوە.
ئەو سیستەمانەی کە بڕیارە وەتسئەپ پاڵپشتییان لێنەکات بریتین لە، ئەندرۆیدی کۆنتر لە وەشانی ٢.٣٣ی ناسراو بە "Gingerbread" و ئای ئۆ ئێسی ٨ یان کۆنتر.
ئەوانەی کە گۆڕانکارییەکە دەیانگرێتەوە ناتوانن لەسەری ساڵ بەدواوە بەرنامەکە بەکاربهێنن و هەژمارە کۆنەکانیشیان بلۆکدەکرێت، بۆ ڕزگاربوون لەم کێشەیە ناچارن سیستەمەکانیان نوێبکەنەوە بۆ وەشانە بەرزترەکان.