سەردێڕ:

دیارترین ئەو وشانەی لە ساڵی ٢٠١٩دا لە گۆگڵدا گەڕانیان بۆ کراوە

فۆتۆ: 
2019-12-30

14806 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گۆگڵ, ئاماژەی بە دیارترین ئەو وشانە کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا خەڵکی گەڕانیان بۆ کردوون.


کۆمپانیای گۆگڵ, ئاماژەی بە دیارترین ئەو وشانە کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا خەڵکی گەڕانیان بۆ کردوون.

بەگوێرەی ڕاگەیانراوەکەی گۆگڵ ترێند، گرنگی بەو وشانە داوە کە بەکارهێنەرانی گۆگڵ لە جیهاندا بەدوایدا گەڕاون، لە نێویاندا زۆرترین وشە لە سەرتاسەری جیهان خەڵکی لە گۆگڵ "search"ی بۆ کردووە "Copa America" بووە ، لە لیستی زۆرترین وشەی بەکارهێنراو لە گۆگڵ پلەی یەکەمی وەرگرتووە.

وشەی "نۆتردام" لە لیستەکەدا پلەی دووەمی وەرگرتووە، کە لە گۆگڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩ خەڵکی زۆر بۆی گەڕاوە، لەدوای ئەو وشەی " ICC Cricket World Cup" "خەڵاتی جیهانی بۆ کریکیت" پلەی سێیەمی وەرگرتووە، وشەی " Hurricane Dorian" پلەی چوارەمی وەرگرتووە، کۆتا وشەش کە لە گۆگڵ خەڵکی لە جیهاندا بۆی گەڕاوە و بەکاریهێناوە Rugby World Cup بووە.