پسپۆڕێکی بواری تەکنەلۆژیا ئاماژەی بە کۆمەڵێك هەڵە کردووە کە وادەکەن پاتری مۆبایلەکەت لەناو بچێت و بەزووترین کات بارگاوییەکەی داببەزێت.
پسپۆڕێکی بواری تەکنەلۆژیا ئاماژەی بە کۆمەڵێك هەڵە کردووە کە وادەکەن پاتری مۆبایلەکەت لەناو بچێت و بەزووترین کات بارگاوییەکەی داببەزێت.
گۆڤاری " Business Insider" ئاماژەی بەوەکردووە، دانانی مۆبایل بەدرێژایی شەو بە وایەری بارگاویکردنەوە ئەگەر تەنانەت دوای ئەوەی بگات بە %١٠٠ی بارگاوییەکەشی لێنەکرێتەوە، وادەکات پاترییەکەی لاوازببێت.
دۆمینیك شۆلت، بەڕێوەبەری کۆمپانیای "BatterieIngenieure"ی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردوە، باشتروایە لە رۆژدا مۆبایلەکانتان بارگاوی بکەنەوە و شەوانەش بەر لە خەوتن لە وایەری بارگاوی بکەنەوە بۆئەوەی تابەیانی بارگاوی نەبێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکە بەڕێژەی %١٠٠ هەروەها دابەزینی بۆ سفر، وادەکات کاری پاترییەکە باش نەبێت و توانای کەمبێتەوە.