کۆمپانیای هواوی چینی تایبەت بە بواری مۆبایلی زیرەک، جۆرێکى نوێی پێشکەوتووتری مۆبایلی مەیت ئێکس بەرهەمدەهێنێت کە شاشەکەى دەچەمێتەوە.
کۆمپانیای هواوی چینی تایبەت بە بواری مۆبایلی زیرەک، جۆرێکى نوێی پێشکەوتووتری مۆبایلی مەیت ئێکس بەرهەمدەهێنێت کە شاشەکەى دەچەمێتەوە.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای هواوی ڤێرژنێکی نوێی پێشکەوتووتری مۆبایلی مەیت ئێکس بەرهەمدەهێنێت و تێیدا، جگە لەوەی مۆبایلەکە دوو شاشەی دەبێت، دەتوانرێت دەقیش بکرێت.
ئەوەش هاتووە، بەوهۆیەوە شاشەی مۆبایلەکە باشترین توانا پێشکەش دەکات و پرۆسێسەرەکەشی لە جۆی کارین ٩٨٠ یە و خێراتر کارەکان ئەنجامدەدات.
باس لەوەشکراوە، باتری موبایلەکە توانای ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا و ئەستوریەکەشی تەنها ١١ ملیمەترە و زۆر بەخێرایی بارگاوی دەبێتەوە بە شێوەیەک بە ٣٠ خولەک ٨٥% ی پڕ دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هواوی مەیت ئێکس لەمانگی ڕابردوودا خرایە بازاڕەوە و نرخەکەشی بە ٢ هەزار و ٤٠٠ دۆلار دیاریکرا.