کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی داتای دزەپێکراوی ٢٦٧ ملیۆن هەژماری فەیسبووک.
کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی داتای دزەپێکراوی ٢٦٧ ملیۆن هەژماری فەیسبووک.
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە ماڵپەڕەکانی چەتە ئەلیکترۆنییەکان بەناوی کۆمپاریتێکەوە زانیاریی ملیۆنان بەکارهێنەری فەیسبووک بڵاوکراویەوە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فرانس پرێس، کۆمپانیاکە لە ئێستادا لە لێکۆڵینەوەدایە تاکو بزانێت زانیاریی ئەو هەژمارانە چۆن دزەیانپێکراوە تاکو چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە.
وتەبێژی فەیسبووک بە ماڵپەڕی فرانس پرێسی وتووە، "لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکەین، بەڵام پێمانوایە ئەم زانیارییانە پێش گۆڕانکارییەکانی ساڵانی ڕابردوو دەستیان بەسەرداگیراوە کە بە مەبەستی پارێزگاریی کردنی زانیاریی خەڵک ئەنجامماندان."
لە بڵاوکراوەکەدا ناو و ژمارەی تەلەفۆن و وشەی نهێنی (پاسوۆرد)ی بەکارهێنەرەکانی تێدابوو، ڕۆژی پێنجشەممە کۆمپانیای فەیسبووکی لێئاگادارکراوەتەوە. داوا لە بەکارهێنەرانیش دەکرێت بە زووترین کات وشە نهێنییەکانیان بگۆڕن.
ب.ع