سەردێڕ:

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێش بۆ ستۆرى زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2019-12-18

7356 جار خوێندراوەتەوە

ئینستاگرام رایگەیاندووە کە تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ "چیرۆکەکان-stories" زیادە دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی زیاتر چێژی لێببینن.


ئینستاگرام رایگەیاندووە کە تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ "چیرۆکەکان-stories" زیادە دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی زیاتر چێژی لێببینن.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوکەردوە، ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە، تایبەتمەندی "Layout" کە لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە کەوتووەتەکار، رێگە بە بەکارهێنەران دەدات بتوانن شەش وێنە بەیەکەوە لە یەك کاتدا بڵاوبکەنەوە کە ستۆری ئینستاگرامەکانیاندا.

لەبارەی ئەم تایبەتمەندییەوە ئیسنتاگرام لە تویتێکدا نویسیوتی: "وێنەیەک بگرە دواتر وێنەیەکی تر.. لەرێگەی تایبەتمەندی "Layout"یەوە دەتوانین چەند وێنەیەك بگریت و لە یەك کاتدا بڵاوی بکەیتەوە، ئەمە رێگەیەی بەرەوپێشچووە بۆ دەربڕینی خۆت، تاقیبکەرەوە".

ئەم تایبەتمەندییە بەشێکە لە پلانەکانی ئینستاگرام بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم بەرنامەیە کە یەکێکە لە بەربڵاوترین بەرنامەکان و زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە جیهاندا، لە هەمان کاتدا بەردەوام ماوەی جارێك هەوڵدەدات چەند تایبەتمەندییەك زیاد بکات و هەندێك لەلایەنەکانی باشتر بکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران زیاتر رابکێشێت.

Посмотреть изображение в Твиттере

ژ.ن