کۆمپانیای فەیسبووک، زمانی کوردی شێوە زاری سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی راستەوخۆ زیادکردووە.
کۆمپانیای فەیسبووک، زمانی کوردی شێوە زاری سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی راستەوخۆ زیادکردووە.
لە ئێستادا بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن ڕاستەوخۆ بابەت و کۆمێنتەکان لەهەر زمانێکەوە وەرگێڕن بۆسەر زمانی کوردی و بە پێچەوانەشەوە.
بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینییە، لە ئێستادا لە ئاستێکی سەرەتادایە و پێویستی بە پێشخستن و پەرەپێدانە.
بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بۆ وەرگێڕانی پۆستەکان ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە.
بڕۆ بەشی رێکخستنی فەیسبووک پاشان لە بەشی وەرگێڕانی پۆستەکان زمانی کوردی ناوەندی دیاری بکە و سەیڤی بکە وەکو ئەم وێنانەی خوارەوە..





