سەردێڕ:

​​خزمەتگوزارییەکانی واتسئاپ بۆ چەند جۆرە مۆبایلێک ڕاگیرا

فۆتۆ: 
2019-12-11

4166 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای واتسئاپ ڕایگەیاند، هەموو سیستمەکانی ویندۆز و ئەندرۆید و ئایفۆن ناتوانن لە کۆتایی ئەمساڵدا سوودمەندبن لە تایبەتمەندییەکانی واتسئاپ.


کۆمپانیای واتسئاپ ڕایگەیاند، هەموو سیستمەکانی ویندۆز و ئەندرۆید و ئایفۆن ناتوانن لە کۆتایی ئەمساڵدا سوودمەندبن لە تایبەتمەندییەکانی واتسئاپ.

کۆمپانیای واتسئاپ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٣١ى کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەو ئامێرانەی کە ڤێرژنەکانیان کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ نەوەی دووەم و سێیەم  تا حەوتەم لە هەموو سیستمەکانی ویندوز و ئەندرۆید ناتوانن چیدى تایبەتمەندییەکانی واتسئاپ بەکاربهێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەمووئامێرەکانى ئایفۆنیش دەکەونە چوارچێوەى بریارەکەى کۆمپانیاى واتسئەپەوە، چونکە ئایفۆنیش بە سیستمی ئەی ئۆ ئێس هەشت کار دەکات.

ئەوەش دوایی ئەوە دێت، ماوەیەک لەمەوبەریش کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاریدا چیدی پەرە بە پڕۆگرامی مۆبایلی ویندۆز نەدات ئەوەش لەبەردابەزینی ئاستی فرۆشتنی لە بازاڕەکاندا و گرنگی نەدان بە پێشخستنی تایبەتمەندییەکانی لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە.