بەرنامەی واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد کە ڕێگە دەدات بە کەسی بەکارهێنەر لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییەکی دیکە وەرگرێت.
بەرنامەی واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد کە ڕێگە دەدات بە کەسی بەکارهێنەر لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییەکی دیکە وەرگرێت.
کۆمپانیای واتسئەپ ڕاگەیاندووە، تایبەتمەندییە نوێیەکە ناوی "پەیوەندی دووەمە" و لە ئێستادا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و سیستمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە و لە داهاتوودا بۆ سەرجەم سیستمەکانی تریش دەستەبەر دەکرێت.
باس لەوەشکراوە، لە کاتێکدا بەکارهێنەرانی واتسئەپ سەرقاڵی پەیوەندی و قسەکردنن ئەگەر کەسێکى دیکە پەیوەندی پێوەکردن ڕاستەوخۆ دەتوانن وەریگرن بەڵام لەو کاتەدا پەیوەندی یەکەم کۆتایی دێت.
بەرنامەی واتسئەپ هاوشێوەی بەرنامەکانی دیکەى پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەکاردەهێنرێت و لە هەرێمی کوردستانیش هاوڵاتییان سودی لێدەبینن.