سەردێڕ:

​کۆمپانیاى سامسۆنگ مۆبایلێکى هەرزان بەرهەمدەهێنێت

فۆتۆ: 
2019-11-18

5739 جار خوێندراوەتەوە

بۆ کێبڕکێکردنى نێوان کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنى مۆبایل، كۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە لە ساڵى داهاتوودا مۆبایلێک بە سەرجەم تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى زیرەک و بە نرخێکى هەرزان بەرهەمبهێنێت.


بۆ کێبڕکێکردنى نێوان کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنى مۆبایل، كۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە لە ساڵى داهاتوودا مۆبایلێک بە سەرجەم تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى زیرەک و بە نرخێکى هەرزان بەرهەمبهێنێت.

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى سکاى نیوز، کۆمپانیای سامسۆنگ ساڵى داهاتوو ژمارەیەک مۆبایلى زیرەک بە نرخێکى هەرزان دەخاتە بازاڕەوە.

ئەو کۆمپانیایە ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوە بۆ کێبڕکێکردنى ئەو بەرهەمانەیە کە کۆمپانیاكانى هواوى و شاومى بەمدواییانە بەرهەمیانهێناوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەى بە ژمارەى ئەو مۆبایلانە نەکردووە کە لە ساڵى داهاتوودا دەیخاتە بازاڕەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، كۆمپانیای سامسۆنگ پێشتر رووبەڕووی كێشەی كوالێتی بەرهەمەكانی بووبوەوە، هەربۆیە مۆبایلى گالاکسى ٧ ى لە بازاڕەکاندا کشاندەوە، ئەوەش بەهۆى گەرمبوون و گڕگرتنى شاشەکەى.