سەردێڕ:

سەرقاڵبوونی باوکان بە ئامێری زیرەکەوە کاریگەری نەرێنی بۆسەر منداڵ هەیە

فۆتۆ: 
2018-06-22

2967 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر لە ماڵێکدا باوکان و دایکان سەرقاڵی مۆبایل و تەلەفیزیۆن و هەر جۆرە ئامێرێکی زیرەک بن لە هەمان کاتدا منداڵەکان خەریکی یاریکردن بن، پەیوەندییەکی خراپ لە نێوانیاندا دروست دەبێت.


ئەگەر لە ماڵێکدا باوکان و دایکان سەرقاڵی مۆبایل و تەلەفیزیۆن و هەر جۆرە ئامێرێکی زیرەک بن لە هەمان کاتدا منداڵەکان خەریکی یاریکردن بن، پەیوەندییەکی خراپ لە نێوانیاندا دروست دەبێت.

ژمارەک توێژەری ئەمریکی لە نوێترین توێژینەوەیاندا کە ئەنجامەکەی لە گۆڤارێکی پزیشکیی منداڵان بڵاوکردووەتەوە، دەڵێن، ئەو منداڵانەی لەلایەن باوکیانەوە فەرامۆش دەکرێن، هەست بە دڵتەنگی و بێهیوایی دەکەن، یان جۆرێک لە زیادەڕەوی لە جوڵە و چالاکییەکانیاندا دروست دەبێت، یاخود توشی توڕەیی دەبن.

ئەو توێژەرانە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ١٨١ باوک و دایک کردووە لەگەڵ منداڵەکانیان، داوایان لە و باوک و دایکانە کردووە ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر کاتی تەماشاکردن و بەکارهێنانی تەلەفزیۆن و ئامێری زیرەک و مۆبایل بنوسن، هەروەها ڕەفتاری منداڵەکانیان لەو کاتە تۆمار بکەن.

توێژەرەوەکان پێیان وایە، هەندێک لایەنی بەکارهێنانی ئامێری زیرەک بۆ باوکان سەرنجڕاکێشە، بەتایبەت بۆ ئەو باوکانەی توانای ڕێکخستنی لایەنی کۆمەڵایەتی و گرنگیدانیان بە منداڵەکانیان نییە، بۆیە پەنا دەبەنە بەر ئامێرەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا دەڵێت، سوزان ئێگرت لەگەڵ گیسیلا شۆبێرت لە پەیمانگای بیداگوجیای ڕاگەیاندن لە میونخ پێیان وایە، ئەنجامی ئەو توێژینەوە ئەمریکییە هاوشێوەیە لەگەڵ ئەوەی لە ئەڵمانیا پێی گەیشتوون.

ئەوان پێیان وایە، جێی سەرسوڕمان نییە، لە کاتی کەمبوونەوەی پەیوەندی لە نێوان باوک و دایک و منداڵ، کێشەکان ڕوو لەزیادبوون بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، پسپۆڕانی ئەو بوارە ئامۆژگاری باوکان ناکەن بۆ دەستبەرداربوونی یەکجاری لە ئامێرە زیرەکەکان، بەڵکو ئامۆژگارییان دەکەن گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن بە کاری لەپێشینە و سەرەکی.

ک.ع