پاش ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ بەکارهێنەرانی ئایفۆنی ئاگادارکردەوە کە پێش ٣ی تشرینی دووەم سیستمەکەیان ئەپدەیت بکەنەوە بۆ تازەترین وەشان، ئەگەر نەیکەن ئەوا بەشێکی زۆری بەرنامەکانیان دەوەستێت، بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە نەیانکردووە هەلی کۆتایی رەخساندووە.

کۆمپانیای ئەپڵ ئاگادارییەکی تایبەتی نارد بۆ مۆبایلی ئەوانەی ئایفۆنی پێنجیان پێیە و تیایدا نووسراوە کە ئەگەر تاکو ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەم مۆبایلەکانیان ئەپدەیت نەکەنەوە بۆ نوێترین وەشانی IOS، کە وەشانی ژمارە ١٠.٣.٤یە، ئەوا چەند خزمەتگوزارییەکی ناو مۆبایلەکە لەدەستدەدەن، لەوانە Icloud و Appstore و Email و Web.
سەرەڕای ئەوەی لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆمپانیای ئەپڵدا ئاماژە بە ناوی تەواوی ئەو ئامێرانە دراوە کە بە بڕیارەکە کاریگەر دەبن، بەڵام کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو کە گەورەترین کێشە ڕووبەڕووی بەکارهێنەرانی ئایفۆن پێنج دەبێتەوە ئەگەر پێش ئەو بەروارە سیستمەکەیان ئەپدەیت نەکەنەوە، لەوانە کێشەی GPS و بەروار و کاتژمێری ناو مۆبایلەکە دروستدەبێت.
ئەم کۆمپانیایە هەلێکی دیکەی دا بەو بەکارهێنەرانەی کە بەر لە تەواوبوونی بەروارەکە ئەپدەیتی مۆبایلەکەیان نەکردووە، بەکارهێنەران دەبێت لە رێگەی کۆمپیوتەری ماك یان پی سییەوە ئەپدەیتی مۆبایلەکەیان بۆ نوێترین وەشان بکەن تا مۆبایلەکانیان بەردەوام بێت لە کارکردن.