سەردێڕ:

مەترسی هاککردنی بەرپرسان لە ڕێی واتسئەپەوە لە سەرانسەری جیهاندا هەیە

فۆتۆ: 
2019-11-01

2821 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی توێژینەوەى چەند شارەزایەک مەترسی هاککردنی بەرپرسان لە ڕێی واتسئەپەوە لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.


بە پێی توێژینەوەى چەند شارەزایەک مەترسی هاککردنی بەرپرسان لە ڕێی واتسئەپەوە لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسانى کۆمپانیایەکی لێکۆڵەری ئەلیکترۆنی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند گەورە بەرپرسێکى وڵاتان لە ڕێگەى بەرنامەی واتسئەپەوە هاککراون و زانیارییەکانیان دزراوە، لە ئێستادا ئەو مەترسییە فراوانبووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشکردووەتەوە، زۆربەى قوربانییەکانی  ئەم کردەى هاککردنە گەورە بەرپرسی حکومەتەکانی نزیک و هاوپەیمانی ئەمریکا بوون کە زیاتربوون لە ٢٠  وڵاتی جیاوازی جیهان.

ئەمەش وایکردووە لە ئێستادا پرسی هاککردن و بردنی زانیارییەکان لە ڕێگەى واتسئەپەوە ببێتە پرسێکى جیهانی و قسەى لە بارەوە بکرێت.

هاوکات کۆمپانیای واتسئەپ سکاڵایەکی دژى دامەزراوەى NSO   ئیسرائیلی تۆمارکردووە و تۆمەتباریکردووە بەوەی سیستمێکى بەرهەمهێناوە کە بە ئاسانی دەتوانێن بانکی زانیارییەکانی واتسئەپ هاکبکات و ئەو سیستمەشی بە چەند لایەن و کەسایەتییەک فرۆشتووە، دواتر تەنها لە نێوان ٢٠ ڕۆژدا لە مانگی چواری ٢٠١٩دا زیاتر لە ١٤٠٠ بەکارهێنەری واتسئەپ هاککراون.

هەر لەم بارەیەوە پارێزەرێکى بەریتانی چەند وێنەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە گروپە هاککەرەکە هەوڵی هاککردن و چونە ناو زانیارییەکانی دەدەن.

بەرنامەی واتسئەپ یەکێکە لە بەرنامەکانی پەیوەندیکردن و  وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتیش لە چەند وڵاتێکی جیهان بەکاردەهێنرێت.