کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین بیستۆکی (AirPods Pro) راگەیاند، کە یەکێکە لە نوێترین بیستۆکەکانی خێزانی " AirPods " و کۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێ و جیاوازی هەیە.
کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین بیستۆکی (AirPods Pro) راگەیاند، کە یەکێکە لە نوێترین بیستۆکەکانی خێزانی " AirPods " و کۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێ و جیاوازی هەیە.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی "aitnews"ی تەکنەلۆژی ئاماژە بەوەکراوە، فێڵ شێڵر سەرۆکی بەشی فرۆشتنی جیهانی کۆمپانیای ئەپڵ وتی: بیستۆكی (AirPods) یەکێکە لە پڕفرۆشترین بیستۆکەکان لە جیهاندا، بووە بە یەکێك لەو بەرهەمانەی ئەپڵ کە ویستێکی زۆری لەسەرە چونکە بەکارهێنانی ئاسانە و دەنگی باشە و دیزاینێکی جوانی هەیە، بەم تاقیکردنەوە ئەفسوناوییەش دەچینە ئاستێکی نوێوە.
شێڵر وتی: بیستۆکە نوێیەکەی (AirPods Pro) دەنگ بەشێوەیەکی ساف دەردەکات و ژاوەژاوی دەورووبەر ناهێڵێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی " Transparency "ی هەیە کە وادەکات ئەو کەسەی بیستۆکەکە لەگوێ دەکات جگە لە دەنگی بیستۆکەکە گوێی لە دەنگی دەورووبەر نەبێت.
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19325185/Screen_Shot_2019_10_28_at_12.10.31_PM.png)
هەروەها بیستۆکەکە نەرمە و سێ سەری سلیکۆنی لەگەڵدایە کە بە سێ قەبارەیە و لەگەڵ لارییەکانی ناوەوەی گوێچکە دەگونجێت و وادەکات بەکارهێنەرەکە هەست بە حەوانەوە بکات لە بەکارهێنانیدا و بەجێگیری لە گوێچکەیدا بمێنێتەوە.
بیستۆکی (AirPods Pro) لە رۆژی چوارشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە فرۆشگا ئەلیکترۆنییەکانی ئەپڵ بە نرخی ٢٤٩ دۆلار بەردەست دەبێت.
لەکاتی بەکارهێنانی ئەم بیستۆکە بۆ ئامێرێکی ئەپڵ دەبێت ڤێرژنەکەی (iOS 13.2) یان نوێتر، ئایپاد (13.2) یان نوێتر ، watchOS (6.1) یان نوێتر، tvOS (13.2) یان نوێتر، macOS Catalina (10.15.1) یان نوێتر بێت.
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19325156/airpods_pro_case.jpg)