سەردێڕ:

فەیسبووک بەشێکی دیکەی بۆ زیاد دەبێت

فۆتۆ: 
2019-10-26

8829 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، بەشێکی نوێی بۆ زیاد دەبێت کە تایبەتە بە هەواڵەکان.


کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، بەشێکی نوێی بۆ زیاد دەبێت کە تایبەتە بە هەواڵەکان.

لە ماوەی ڕابردوودا مشتومڕێکی زۆر لە ناوخۆی ئەمریکا و دەرەوەی ئەمریکاشدا دروست بووە لەبارەی کۆتا گۆڕانکارییەکانەوە کە کۆمپانیای فەیسبووک ئەنجامی دەدات لەنێو تۆڕەکەیدا، لەو گۆڕانکارییانەش دەستکاریکردنی ڕێکارەکانی سپۆنسەر و ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی بەریتانیا، لە کۆتدا گۆڕانکاریشدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بە نیازە پەنجەرەیەکی تازە دروست بکات تایبەت بێت بە تازەترین هەواڵەکان کە پێیان وایە بەکارهێنەرانیان دەیانەوێت بیخوێننەوە.

لە ئێستادا ئەم پەنجەرە تازەیە تەنیا بۆ ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی لە ناوخۆی ئەمریکادا بەردەستە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک هەر لە مانگی نیساندا بوو کە ویستی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە دەیەوێت یارمەتی میدیا دەست کورتەکان بدات دەنگیان بە جیهان بگات.

شایەنی باسە مارک نیگەرانی خۆشی نەشاردەوە لەوەی  دەکرێت هەندێک کات کۆمەڵێک هەواڵ بێتە بەردەم بەکارهێنەران کە ویستی خوێندنەوەیان نییە و وتی کە ئامێرەکەیان هێشتا لە قۆناغی فێربوون و ناسینی بەکارهێنەراندایە، بەڵام هەمیشە بژاردەی شاردنەوەی هەواڵەکان بەردەست دەبێت لە کاتێکدا بەکارهێنەرێک نەیەوێت هەواڵێکی دیاریکراو یاخود هەواڵی دەزگایەکی ببینێت.

Image result for mark zuckerberg facebook