نوێترین ڤێرژنی ئایفۆن لە لایەن بەکارهێنەرانییەوە ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە و کێشەی بۆ دروستکردوون لە کامێرا و دابەزینی باتریدا.
نوێترین ڤێرژنی ئایفۆن لە لایەن بەکارهێنەرانییەوە ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە و کێشەی بۆ دروستکردوون لە کامێرا و دابەزینی باتریدا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی " bgr" بەکارهێنەرانی ئایفۆن دووچاری چەند کێشەیەک بوونەتەوە.
زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە نوێترین ئەپدەیتی ئایفۆندا کە iOS 11.4 ە چەندین کێشە ڕووبەڕووی بەکارهێنەران بووەتەوە، وەک زوو دابەزاندنی باتری مۆبایلەکەیان و کێشە لە کامێرادا و ڕەشبوونی لەناکاو لە کاتی وێنەگرتندا.
کۆمپانیای ئەپڵ تا ئێستا هۆکاری ئەو کێشەیەی نەزانیوە کە کێشە لە کامێرا و فلاش و خەزنکردنی وێنەدا دروستبووە بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران.
ئەم ئەپدەیتە بە فەرمی لە ٢٩ ی مانگی ئایاردا بڵاوکرایەوە و هەوڵدرابوو کێشەکانی پێشووی ئایفۆن چارەسەر بکرێت، بەڵام دووبارە کێشەی نوێ بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران دروست بوو.
یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن نووسیویەتی وزەی باترییەکەی لە ٥٠% وە بۆ ٢٠% دابەزیوە بەبێ ئەوەی بەکاریبهێنێت، بە مەرجێک پێش ئەوەی سیستمەکە بکات بەم ڤێرژنە نوێیە وا نەبووە.
کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی داوای لێبوردنی لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کرد و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە.