کۆمپانیاى ئەپڵ بەرهەمەکانى ئایفۆنى ١١ى بە شێوەیەکى فەرمى لە سلێمانى خستە بازاڕەوە کە چەند تایبەتمەندییەکى نوێی تێدا جێگیرکراوە.
دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، کارزان تاریق
کۆمپانیاى ئەپڵ بەرهەمەکانى ئایفۆنى ١١ى بە شێوەیەکى فەرمى لە سلێمانى خستە بازاڕەوە کە چەند تایبەتمەندییەکى نوێی تێدا جێگیرکراوە.
ئەمڕۆ هەینى لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا باوەڕ جەمال بەڕێوەبەرى راگەیاندنى کۆمپانیاى ئەسێ رایگەیاند، لە چرکەکانى سەرەتاى بڵاوکردنەوەیدا لە پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاکانى دیکەى هەرێمى کوردستان و عێراق یەکەمین ئایفۆنى ١١ کە هەر سێ مۆدێلى ئایفۆن ١١ و ١١ پڕۆ و١١ پڕۆ ماکس دەگرێتەوە بە ڕەنگە جیاوازەکان و بیرگە جۆراوجۆرەکانیان خستەبازاڕەوە.
لەبارەى تایبەتمەندییەکانى ئەو ئایفۆنە ئاماژەى بەوەکرد، "یەکەمجارە کۆمپانیاى ئەپڵ سێ کامێرا لە بەرهەمەکانیدا بەکاردەهنێت و رامەکانى بۆ چوار گێگا بایت تا شەش گێگا بایت بەرزکردووەتەوە، هەروەها ئامێرەکە خێراییەکى ئێجگار بەرزى هەیە کە خواستى تەواوى بەکارهێنەرەکانى ئامێرەکانى ئەپڵە لە جیهاندا ".
ئاشکراشیکرد، نرخى ئایفرنەکان لە هەزار و ١٨٥ دۆلارەوە دەستپێدەکات بەپێی جۆرى ئایفۆنەکە.
وتیشی، بە جیاوازى کات عێراق لە پێش وڵاتانى جیهان بەرهەمەکانى ئایفۆنى ١١ تیایدا خراوەتە بازاڕەوە.