سەردێڕ:

​وێنە و ڤیدیۆ.. بی ئێم دەبلیو نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری X5ی مۆدێل ٢٠١٩ی نمایشکرد

فۆتۆ: 
2018-06-18

33290 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری X5ی مۆدێل ٢٠١٩ی نمایشکرد.


کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری X5ی مۆدێل ٢٠١٩ی نمایشکرد.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە شێوازێکی سەردەمیانەی سەرنجڕاکێشی هەیە کە درێژییەکەی نزیکەی پێنج مەتر دەبێت، دووری نێوان دوو تایەی پێشەوەی ٢.٩٧مەتر دەبێت و سندوقەکەی توانای لە خۆگرتنی ٦٤٥ لیتری هەیە.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە بە چەند نموونەیەک دروستکراوە، دوو جۆریان بزوێنەرێکی بەنزینی تۆڕبینی شەش پستۆنی هەیە کە ٣.٠لیترییە بەتوانای ٣٤٠ و ٥٤٠ ئەسپی هەیە، کە لەماوەی ٥.٣ چرکەدا خێراییەکەی لە سفرەوە بۆ ١٠٠ کلم دەبڕێت.

سەبارەت بە دوو نموونەکەی تر، کە بزوێنەرێکی قەبارە ٤.٤ لیترە و توانای ٤٦٢ و ٦٥٠ ئەسپی هەیە، خێراییەکەی لەماوەی ٤.٦ چرکەدا لە سفرەوە بۆ ١٠٠ کلم لە دەبڕێت.

هــڕ