سەردێڕ:

​تەکنەلۆجیایەکی نوێ وا دەکات مرۆڤەکان لە پشت دیوارەکانەوە ببینرێن

فۆتۆ: 
2018-06-18

8170 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک توێژەری پەیمانگای ماساچوسێتسی ئەمریکی تەکنەلۆجیایەکی نوێیان گەشە پێداوە کە یارمەتی زیرەکیی دەستکرد دەدات بۆ بینینی مرۆڤەکان لەپشت دیوارەکانەوە.


ژمارەیەک توێژەری پەیمانگای ماساچوسێتسی ئەمریکی تەکنەلۆجیایەکی نوێیان گەشە پێداوە کە یارمەتی زیرەکیی دەستکرد دەدات بۆ بینینی مرۆڤەکان لەپشت دیوارەکانەوە.

تەکنەلۆجیا نوێیەکە ناونراوە"RF-Pose"، کە پێکهاتووە لە ڕادیۆیەکی هەوایی و سیستمێکی زیرەکی دەستکرد کە بەیەکەوە کاردەکەن.

لەمیانەی توێژینەوەکەدا پسپۆڕەکان ژمارەیەک تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە لەڕێگەی کامێراوە، کە تیایدا چاودێری خۆبەخشەکانیان کردووە لەکاتی دانیشتن و هەستان و پاڵکەوتن و هەندێک شێوازی تر، هەروەها لەناو زیرەکییە دەستکردەکەدا لەڕێگەی ئامێرێکی وەرگرەوە هەموو زانیاری و داتاکانیان تۆمار و خەزن کردووە.

بە یارمەتی ئەو داتا و زانیارییانە و ئامێرە وەرگرە ڕادیۆییەکەوە، زیرەکییە دەستکردەکە زانیاری خەزنکراوی دەستکەوت کە وایلێدەکات کەسەکان و جوڵەکانیان جیابکاتەوە تەنانەت ئەگەر بێتو لەپشت دیوارەکانیشەوە بن.

زاناکان هیواخوازن سود لەم داهێنانە نوێیە وەرگرن لە چالاکییەکانی ڕزگارکردندا لەکاتی ڕووداوە سروشتییەکان و هەروەها بۆ چاودێریکردنی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی خڵەفاوی بوون.

هـ،ڕ