سەردێڕ:

ئەپڵ نوێترین مۆبایلی ئایفۆنی نمایشکرد

فۆتۆ: 
2019-09-11

5027 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانى جیهانییدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا نوێترین مۆدێلەکانی ئایفۆنی ١١ی نمایشکرد.


کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانى جیهانییدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا  نوێترین مۆدێلەکانی ئایفۆنی ١١ی نمایشکرد.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، ئاپڵ نوێترین مۆدێلەکانی ئایفۆنی ١١ی نمایشکرد، مۆدێلە نوێیەکان کامێرای زیاتریان پێوە دەبێت بە بەراورد بە ئایفۆنەکانی پێشوو و لەسەر پرۆسێسەرێکی نوێ کاردەکەن کە وزەی کەمتر بەکاردەهێنێت.
iPhone 11. Credit: PA

مۆدێلە نوێکانی ئایفۆنی ١١، بریتین لە، ئایفۆنی ١١، ١١ پرۆ، و ١١ پرۆ ماکس، بە گوێرەی ئەپڵ، باتریی هەردوو مۆدێلە پڕۆکان چوار بۆ پێنج کاتژمێر زیاتر کار دەکەن بە بەراورد بە مۆدێلەکانی ساڵانی پێشوو.

 iPhone Pro. Credit: YouTube

هەرسێ مۆدێلە نوێکانی ئایفۆنی ١١، سێ کامێرایان پێوە دەبێت، کامێرایەکی واید، ئەڵترا واتد و تێلەفۆتۆ، هەروەها مۆبایلەکان تەکنەلۆژیای"Night Mode"یان دەبێت کە لە شەواندا وێنەکان ڕووناک دەکاتەوە.

The new iPhone 11 can take pictures in the dark without using the flash. Credit: PA

مۆبایلەکان لەسەر پرۆسێسەرێکی نوێ کار دەکەن بە ناوی "A13 Chip"، کە وا دەکات باترییەکەیان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کار بکات و خێراتر شێوەی دەموچاو بناسنەوە، هەروەها "GPU"ی مۆدێلە نوێکان خێراترین "GPU"ی دەبێت لە جیهاندا.

The device was unveiled at an event last night. Credit: PA

بە گوێرەی کۆمپانیاکە، نرخی ئایفۆنی ١١، ٧٠٠ دۆلار دەبێت، لە کاتێکدا نرخەکانی پرۆ و پڕۆ ماکس، ١٠٠٠ و ١١٠٠ دۆلار دەبن.

 کۆمپانیاى ئەپڵ لە کۆنگرەیەکدا ڕۆژی ١٣ى ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ داواکارى پێشوەختەى کڕینى جۆرە نوێکانی ئایفۆن.

 ئاماژەى بەوەشکردووە، پرۆسەى فرۆشتن لە ٢٠ى ئەیلول دەستپێدەکات واتە هەفتەیەک دواى داواکارى پێشوەختەى کڕینى ئایفۆنەکان.

هەر سێ جۆرى ئایفۆنەکە بەیەک قۆناغ بڵاودەکاتەوە نەک قۆناغ بە قۆناغ کە پێشتر کۆمپانیاى ئەپڵ جۆرى جیاوازى موبایلەکانى بڵاودەکردووەتەوە.

کۆمپانیاکە ڕونیکردووەتەوە، تایبەتمەندى مۆبایلى ئایفۆن ١١ هەندێک نوێکارى بنەڕەتى تێدا کراوە گرنگترینیان پشتبەستنە بە کامێراى تێکەڵ لەهەمان کاتدا پاراستنى شاشەى LSD ، و دواخستنى شاشەى OLED بۆ ساڵى ٢٠٢٠.