ئینتەرنێت یان تۆڕی جاڵجاڵۆکەى جیهانى، ئەو داهێنانەى نزیکەى ٤٠ ساڵە یەکێک لە گرنگترین داهێنانەکانى مرۆڤایەتییە ، بەجۆرێک لە ئێستادا زیاتر لە نیوەى دانیشتوانى جیهان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.
ئینتەرنێت یان تۆڕی جاڵجاڵۆکەى جیهانى، ئەو داهێنانەى نزیکەى ٤٠ ساڵە یەکێک لە گرنگترین داهێنانەکانى مرۆڤایەتییە ، بەجۆرێک لە ئێستادا زیاتر لە نیوەى دانیشتوانى جیهان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ماڵپەڕی ئینتەرنێت لایڤ ستەیت دەردەکەوێت رێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەرانسەری جیهاندا لە ماوەی نێوان ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبونەوە کردووە.
لە ساڵى ٢٠١٧ دا تەنیا لە خولەکێکدا ٩٠٠ هەزار کەس فەیسبووکیان بەکاردەهێنا بەڵام لە ئەمساڵدا ئەو ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٧٣ هەزار کەس
هەر لە ساڵى ٢٠١٧ دا سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ناو گۆگڵدا گەراون بۆ زانیارى و فایلە جۆربەجۆرەکان بەڵام لە ٢٠١٨ دا رێژەکە بەهەمانشێوەى بەکارهێنەرانى فەیسبووک زیادى کردووە بۆ سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس.
یوتیوب یاخود سەیرکردنى ڤیدیۆ لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە لە ساڵى ٢٠١٧ لە تەنها ١ خولەکدا زیاتر لە ٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس سەیری ڤیدیۆیان کردووە و بە هەمانشێوە بینەرانى ڤیدیۆ و بەکارهێنەرانى یوتوب لە ئەمساڵدا گەیشتوونەتە ٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە خولەکێکدا.
هاوکات ساڵى ٢٠١٨ و لە تەنها ١ خولەکدا ٣٨ ملیۆن کورتە نامە لە نێوان بەکارهێنەرانى پرۆگرامى پەیوەندى واتس ئەپ ئاڵوگۆڕى پێدەکرێت و ٢ ملیۆن و٤٠٠ هەزار نامەش لە رێگەى سناپچاتەوە دەنێردرێت ، کە بەپێى توێژینەوەیەک زۆرینەى بەکارهێنەرانى سناپچات کچانن.
هەروەها ئەو کەسانەى بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى بازار دەکەن لە ماوەی خولەکێک لە ساڵى ٢٠١٧ دا ٧٥١ هەزار و ٥٢٢ دۆلاریان لە کڕینى کاڵاکاندا خەرج کردووە بەڵام لە ٢٠١٨ و لە خولەکێکدا بە بڕى ٨٦٢ هەزار و ٨٢٣ دۆلار شمەک و کاڵا لە رێگەى ئینتەرنێتەوە دەکڕن.
بەهەمان شێوەى ئەپ و پرۆگرامەکانى تر رێژەى ناردنى نامە لەرێگەى ئیمەیڵەکانەوە لە ساڵى ٢٠١٨ دا زیادى کردووە و بەجۆرێک لە ٢٠١٧دا ١٥٦ ملیۆن نامە ئاڵوگۆڕ پێکراوە بەڵام لەمساڵدا ئەو ڕێژەیە ٣١ ملیۆن زیادى کردووە و گەیشتووەتە ١٨٧ ملیۆن نامە لە خولەکێکدا.
ئەگەرچى بەکارهێنەرانى تۆرى کۆمەڵایەتى تویتەر لە وڵاتانى رۆژئاوا زیاترە بەراورد بە وڵاتە عەرەبی و رۆژهەڵاتییەکان بەڵام لە خولەکێکدا لە جیهاندا ساڵى پار ٤٥٢ هەزار تویت کراوە ، لە ساڵى ٢٠١٨شدا تویت و بڵاوکراوەکانى بەکارهێنەرانى تویتەر گەیشتووەتە ٤٨١ هەزار.
ئینستاگرام، ئەو پرۆگرامەى بەکارهێنانى ئاسانە و هەوادارێکى زۆرى هەیە ، ساڵى رابردوو زیاتر لە ٦٤ هەزار و ٢٠٠ وێنە لە تەنها ١ خولەکدا لە ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە لەلایەن کۆى بەکارهێنەرانییەوە لە جیهاندا بەڵام بڵاوکەرەوەکانى وێنەى ئینستاگرام لە ئەمساڵدا ٢ هێندە زیادى کردووە و گەیشتووەتە ١٧٤ هەزار وێنە.
دابەزاندنى فایل یاخود داونلۆد، ئەو کارەى کە بەهۆى خراپی هێڵەکانى ئینتەرنێتەوە بەکارهێنەرانى ئینتەرنێتى لە کوردستاندا توشی گرفت کردووە ، لە جیهاندا لە ١ خولەکدا لە ٢٠١٧دا زیاتر لە ٣٤٢ هەزار فایلى جۆراوجۆر داونلۆد کراوە و لە ساڵى ٢٠١٨ش گەیشتووەتە ٣٧٥ هەزار.
ع.م