دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی بوگاتی لە شەقامێکی ئەڵمانیا تاقیکردنەوەی خێرایی کردووە، کۆمپانیای بەناوبانگی فەڕەنسی، بوگاتی، ئاشکرایکردووە، یەکەم بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا کە ئۆتۆمبێلێکی توانیبێتی خێرایی ٣٠٠ میل لە کاتژمێرێکدا تێبپەڕێنێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوە کردووە، بەگوێرەی کۆمپانیای بوگاتی، ئۆتۆمبێلێکی بوگاتی جۆری "Chiron" کە بە تایبەت دەستکاریکراوە، توانیی بگاتە خێرایی ٣٠٤.٨ میل (٤٩٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) لە شەقامێکی خێرای ئەڵمانیا کە نزیکەی شەش میل درێژ بووە.
بەگوێرەى ماڵپەڕەکە، ئەم ئۆتۆمبێلە وەکو ئۆتۆمبێلەکانی تری جۆری چایرۆن نییە، بە هاوکاری کۆمپانیای ئیتاڵی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ، دالارا، دەستکاریکراوە و بە تایبەت بۆ تاقیکردنەوەی خێرایی دروستکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی بوگاتی چایرۆن بە سێ ملیۆن دۆلارە و بەرزترین خێرایی دەگاتە ٢٦١ میل لە کاتژمێرێکدا.
ئەمەش ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلەکەیە لەکاتی گەیشتنی بەو خێراییە:

ز.ن