سەردێڕ:

هەژماری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر هاککرا

فۆتۆ: 
2019-09-01

1610 جار خوێندراوەتەوە

​هەژماری تایبەتی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیدا بۆ ماوەیەک هاککرا.


هەژماری تایبەتی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیدا بۆ ماوەیەک هاککرا.

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گروپێکی هاککەر کە خۆیان ناوناوە (تاقمی پێکەنین) هەژماری دامەزرێنەری تویتەریان بۆماوەیەک هاککردووە و بۆ ماوەی ١٥ خولەک تویتی نەشیاو و ڕەگەزپەرستییان بۆ کردووە.

کۆمپانیای تویتەر ڕەتیکردەوە سیستەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە هاککرابێت و لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی " هەژمارەکە لە ڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەوە دەستی بەسەردا گیراوە کە دۆرسی پەیوەستی کردووە بە هەژمارەکەیەوە، لە ئێستاشدا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە".

 سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای تویتەر بە ماڵپەڕەکەی وتووە، هاککەرەکان شێوازێکی تایبەتیان لە هاککردن بەکارهێناوە کە پێیدەوترێت (ئاڵوگۆڕی سیمکارت) کە هێڵی مۆبایلەکەیان لە سیمکارتێکەوە بۆ سیمکارتێکی دیکە گواستووەتەوە.

ئاماژەشی بەوەکردووە، ئەمە ڕێگەیەکی باوی هاککردنە کە هاککەرەکان بەرتیل دەدەنە کارمەندێکی ئەو کۆمپانیایەی کە هێڵی مۆبایل دابین دەکەن، تا لە ڕێگەیانەوە ئەو ئاڵوگۆڕە لە هێڵی پەیوەندی کەسێکدا بکەن کە هاکدەکرێت.